نوچە
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو میلیشیاكانى عیراق سوتاندنى سێ بارهه‌ڵگرى ئه‌مریكایان له‌سه‌ر رێگاى دیوانیه-سه‌ماوه راگه‌یاند، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، ئاگایان له رووداوى له‌و جۆره نییه.
شه‌وى رابردوو پۆلیسى پارێزگاى دیوانیه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو سێ بارهه‌ڵگریان له‌سه‌ر رێگاى دیوانیه-سه‌ماوه سوتاندووه، كه ئه‌مریكى بوون و كۆنتێنه‌ر و كه‌لوپه‌ل و سێ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییان به‌سه‌ره‌وه بووه، لاى خۆیشیانه‌وه گروپه میلیشیاكانى عیراق له ئه‌كاونت و میدیاكانى خۆیانه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، به‌رپرسن له‌و كاره‌ی ئه‌نجامدراوه.
لاى خۆیه‌وه وته‌بێژێك به ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكاوه به ماڵپه‌ڕى “الحره”ى راگەیاندووە، وه‌زاره‌ته‌كه ئاگادارى رووداوێكى له‌و جۆره نییه به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى دیوانییه.
هەروەها هیچ یه‌كێك له شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌مریكى نه‌بوون و دواى ئه‌وه‌ى راگیراون، ئاگر له بارهه‌ڵگره‌كان به‌ردراوه، له ئێستاشدا ئه‌و شۆفێرانه له‌لایه‌ن پۆلیسى دیوانیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی کە سەر بە ئێرانە بەرپرسیاریەتی ئەو رووداوەی لە ئەستۆ گرتووە.