نەوزاد عەلی-سلێمانی
به‌رپرسى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیمه‌كانى كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ڕایدەگەیەنێت، لە مەرزی نێودوڵەتی باشماخ هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ گەڕانەوەی دەروێشەکانی ئێران، دەبێت تا سەبەی سەرجەمیان بگەڕێنەوە خاکی ئێران.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هێرش عه‌لى، به‌رپرسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیمه‌كانى كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، سەبارەت بە رێکاری گەڕاندنەوەی دەروێشەکانی ئێران، ڕایگەیاند: پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ژمارەیەک دەروێشی تەریقەتی قادری، کە ژمارەیان لە نێوان ٨٥٠ بۆ ١٠٠٠ دەروێش دەبوون، له وڵاتى ئێرانه‌وه به‌بێ پشكنین بەشێوەیەکی نایاسایی و چاوەڕوان نەکراو حەرەمی ئێران و مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و سنووری هەرێمی کوردستانیان بڕیوە هاتنه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و داخڵى شارى سلێمانى بوون”.
هێرش عەلی، گوتیشی “وەک تیمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، بۆ گەڕانەوەی ئەو دەروێشانە له مهرزهكە ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێگاى یاساى به‌ڕێ بکرێنەوە بۆ ناو خاكى ئێران و له دیوى وڵاتى ئێرانیشه‌وه هێزێكى زۆر هێنراوه‌ته‌وه سه‌ر سنوور و ئاماده‌كاریان كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و دهروێشانە”.
به‌رپرسى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیمه‌كانى كۆرۆنا له مه‌رزى باشماخ، دەشڵێت “لە ئێستادا بەشێوازێکی زۆر جوان و ڕێکوپێک و یاسایی لە لایەنە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و سەرپەرشتاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەڕێ دەکرێن، ئێستا بە پاسی تایبەتی لە سلێمانییەوە بەڕێ کراون بۆ ناو مەرزی باشماخ، بەشێکیان داخڵی سنووری ئێران بوون و دەبێت سەرجەمیان تاکو سبەی بەگەڕێنەوە خاکی ئێران”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گەڕانەوەی ئەو دەرویشانە بۆ وڵاتی ئێران، لە ئێستادا هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزەکەدا وەستاوە، ئێمە هیچ پشکنێنێکی کۆرۆنا بۆ ئەو دەروێشانە ئەنجام نادەین، چونکە پشکنینەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە، کە سێک پێش ئەوەی داخڵی ناو خاکی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەوە وڵاتی ئێران خۆی لێی بەرپرسە کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.