نوچە-شەفق نیوز
بەڕێوەبەری ئاسایشی رێکخراوی حەشدی شەعبی، بڕیارێکی نوێ بۆ ئەندامانی دەردەکات.
بە گوێرەی ئەم بڕیارەی حەشدی شەعبی، هیچ ئەندامێکی سەر بەم رێکخراوە بۆی نییە، لە هیچ میدیا و ڕاگەیاندنێک لێدوانی سیاسی بدات.
بە پێی بەڵگەیەکی نهێنی حەشدی شەعبی، کە ئاشکرا بووە، سەرجەم ئەندامانی ئەم رێکخراوە ئەرکدار کران، کە لە هەر جۆرە لێدوان و دەربڕینێکی سیاسی لە میدیاکان خۆیان بە دوور بگرن.
بڕیارەکە جەختیش دەکاتەوە، هەر ئەندامێک پابەندی ئەم رێنماییە نەبێت، مامەڵەی توندی لەگەڵ دەکرێت و بە گوێرەی سەرپێچیەکەی سزا دەدرێت.