میدیاكان چه‌ند نهێنیهكى ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌یان ئاشكرا كردووه، كه به ناوى سى- رام “C-RAM” له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا دانراوه و حه‌شدى شه‌عبى تۆقاندووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر سیسته‌مى به‌رگرى سى-رام بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا جێگیر كراوه.
جه‌زیره ده‌پرسێ، ئایا چالاككردنى ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا زه‌نگێكه بۆئه‌وه‌ى پێكدادانێك له عێراق له ئارادایه؟ ماڵپه‌ڕه‌كه راسته‌وخۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ناداته‌وه، به‌ڵكو دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، دانانى ئه‌و سیسته‌مه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ ده‌بێت له‌به‌رده‌م حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى كه ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى له نێوان خواستى ئه‌مریكا و گرووپه شیعه‌كان دروست بكات.
به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌و سیسته‌مه بێ ئاگادارى حكوومه‌تى عێراق به‌كارهاتووه. حه‌شدى شه‌عبى به گومانه‌وه له دانانى ئه‌و سیسته‌مه ده‌ڕوانن و ده‌ڵێن ئه‌مریكا باڵوێزخانه‌كه‌ى له به‌غدا كردووه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى. ئه‌مریكایش ده‌یه‌وێ به دانانى ئه‌و سیسته‌مه سنوورێك بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كان دابنێ.
هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره و عه‌ره‌بییه و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر‌ى عه‌ره‌بى و رۆژئاوایى ده‌یانه‌وێ نهێنییه‌كانى سیسته‌مى سى- رام ئاشكرا بكه‌ن. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره دیاره‌كانى ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌یه له ناوچه‌ى پڕ له خه‌ڵك و ئاودانى به كارده‌هێنرێت، له یه‌ك خووله‌ك ده‌توانێ چوار هه‌زار و 500 فیشه‌كى عه‌یار 20 ملم بته‌قێنێ، له یه‌ك كاتدا چه‌ندان ئامانج ده‌پێكێ، هه‌روه‌ها ده‌توانێ هێرشى مووشه‌كى و رۆكێته‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه گواستنه‌وه‌ى ئاسانه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێك بوو عێراقییه‌كان به پاتریۆت له‌م سیسته‌مه گه‌یشتبوون، تا هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى ئه‌منى چه‌ند رۆژێك به‌ر له كوژرانى ئاشكراى كرد ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه دانراوه، سى –رامه نه‌وه‌ك پاتریۆت.كه ده‌توانێ 80% ئامانجه‌كانى بپێكێ.