له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانى عێراق پیرۆزبایى له مووسڵ ده‌كه‌ن به‌هۆى ساڵیادى رزگاربوونى، میدیاكانى جیهان باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌م شاره ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك ئاواره نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ، به‌هۆى قه‌یرانی دارایی‌ش حكوومه‌تى عێراق ناتوانێ هیچ شتێك بۆ ئه‌و شاره بكات كه تیرۆر وێرانى كردووه.
دوێنێ 10ى تهمووز ساڵیادى رزگاركردنى شارى مووسڵ بوو له‌ده‌ست تیرۆریستانى داعش، ئه‌مڕۆ میدیاكانى جیهان چه‌ندان راپۆرتیان له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌و شاره بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌ند ئامارێكى مه‌ترسیداریان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى “ئه‌لعره‌بیه” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ملیۆن ئاواره نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ، چونكه هیچ شتێك بۆ شاره‌كه نه‌كراوه و به وێرانى ماوه‌ته‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌رۆك لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه له شارى مووسڵ، له راپۆرتێكى فڕانس پرێس گوتوویه‌تى، داواى تۆماركراوى قه‌ره‌بووكردنه‌وه گه‌یشتووه‌ته 90 هه‌زار داوا، 49 یان تایبه‌تن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه شوێنى نیشته‌جێبوون و كاركردن، 39 هه‌زار داوایش تایبه‌ته به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه گیانییه‌كان، كه‌چى تا ئێستا ته‌نیا دوو هه‌زار و 500 كه‌س له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه قهرهبووكراونهتهوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى، له ناونیشانى راپۆرتێك به توانج نووسیویه‌تى، ” 30 ملیار دۆلاره‌كه نه‌گه‌یشت”. مه‌به‌ستى ئه‌و پاره‌یه‌یه كه گوایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ ته‌رخانكراوه و كه‌چى تا ئێستا هیچ ئاوهدانكردنهوهیهكى ئه‌وتۆ له‌شاره‌كه نه‌كراوه.
مانگى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى مووسڵ كرد و كۆمه‌ڵێك به‌ڵینى گه‌وره‌ى به خه‌ڵكى شاره‌كه داوه، راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا هه‌یه كازمى ناتوانێ پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى خۆى بێت.
موحسین حه‌مدوون كه په‌رله‌مانتارێكى عێراقه له شارى مووسڵ، گوتوویه‌تى داواى 17 ملیار دۆلارمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ كردووه، به‌ڵام هیچ شتێكمان نه‌دیوه.
شارى مووسڵ له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش داگیركرا، ئه‌و رێكخراوه خهلافهتێكى به ناوى خه‌لافه‌تى ئیسلامى له شاره‌كه راگه‌یاند، دواتر له مانگى ته‌مووزى ساڵى 2017 به هاوكارى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه عێراقییه‌كان شاره‌كه رزگار كرا.