مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى كردووه و فه‌رمانى به هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق داوه، ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه پێشیلكاریى و گه‌نده‌ڵى له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى كردووه، له‌وێ هێزه عێراقییه‌كانى سه‌رپشك كردووه، ته‌قه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه پێشیلكاریى له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه پوخته‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كه گوتوویه‌تى، هاتنمان بۆ ئێره په‌یامێكى روونه، تا به گه‌نده‌ڵكاران بڵێین ئێوه پێگه‌تان له ده‌روازه سنوورییه‌كان نییه.
جگه له‌مه‌یش كازمى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت و دواتریش رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌مه‌یش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه داوایه‌كى خه‌ڵكى عێراقه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا بڵاوكراونه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق ده‌كرێت و زۆرێك له ده‌روازه‌كان به ملیاران دۆلار به میلیشیاكان ده‌ده‌ن، له شرۆڤه‌یه‌كى سیاسى كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كردوویه‌تى، ده‌ڵێ له‌وانه‌یه مسته‌فا كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێویستى به به‌كارهێنانى هێز هه‌بێت، به تایبه‌تى له دۆسیه‌ى چه‌كداماڵینى میلیشیاكان و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان.