ژه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا ده‌ڵێ، به كوشتنى قاسم سوله‌یمانى كۆششه‌كانى ئێرانمان له عێراق په‌كخستووه، له دواى كوشتنى ئه‌م پیاوه‌وه ئه‌م وڵاته جۆرێك له ئاژاوه ده‌ژیت.
دوایین دیمانه‌ى ژه‌نه‌ڕاڵ ماكینزى له‌گه‌ڵ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى كراوه، ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى پوخته‌یه‌كى له دیمانه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئه‌مه‌ریكا باس له بێ توانایى ئێران ده‌كات له عێراق.
ماكینزى ده‌ڵێ، “دواى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران، له ناوه‌ندى بڕیاردانى ئێران جۆرێك له ئاژاوه هه‌یه”.
دواتر باس له كاریگه‌رى رووداوى كوشتنى سوله‌یمانى له‌سه‌ر ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئێران هه‌ستى ده‌كرد له‌سه‌ر حیسابى ئه‌مریكا هه‌ژموونى خۆى له عێراق سه‌پاندووه، تا ئه‌و كاته‌ى زه‌برى چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌ر سوله‌یمانى كه‌وت و كۆششه‌كانى تاران له عێراق په‌كى كه‌وت”.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات، ئێسته جۆرێك له هێمنى له ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه، هۆكارى ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه ئێران هێشتا له‌ژێر كاریگه‌رى كوشتنى سوله‌یمانى دایه. دواتریش ماكینزى باس له‌وه ده‌كات ئه‌مریكا زیاتر له 80 هه‌زار سه‌ربازى له‌ناوچه‌كه هه‌یه و كه شه‌ش هه‌زار و 500 سه‌ربازیان له عێراقن.