نوچەنێت
ئ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتریی دادەنرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ١١-٧-٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان کە ١٤٦ كیلۆمەترە، دادەنرێت. پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.
لە قۆناغی یەکەم ٣٢کیلۆمەتر تەواو دەکرێت، کە بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە