نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو پەرلەمانتارە دەکات کە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
غەیدا کەمبەش، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق بوو. دوو هەفتە دوای ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، گیانی لە دەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێت”پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوالێخۆشبوو د. غەیدا کەمبەش و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم. هاوبەشی خەمیانم و لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتەبەر میهرەبانیی خۆی، سەبوری و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت”.