نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ئەڵمانیا قەدەغەکراو ڕاگەیێندرا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە بارەی چالاکیەکانی ئەندامانی سوپای قودسی ئێران لە وڵاتەکەی هۆشداری دەدات.
ڕاپۆرتی ساڵانی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا لە بارەی چالاکیەکانی ئەندامانی سوپای قودس و کاری تێکدەرانی ئێران لەم وڵاتە هۆشداری دەدات.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەخت دەکاتەوە، کە رێگە بە هیچ گروپ و رێکخراوێک نادەن، کە ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان.