نوچەنێت
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: پێویستە ئەو دەروێشانەی دوێنێ لە رێگەی مەرزی باشماخەوە هاتوونە هەرێمی کوردستان کەرەنتین بکرێن.
رۆژی رابردوو، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شێخ مەحەمەدی کەسنەزانی، ٢٥٠٠دەروێش لە ،ەرزی باشماخەوە بەبێ پشکنین و هیچ مەرجێکی تەندروستی هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی تەندروستی ئەوە بە مەترسی دەزانێت.
گوتی بێژی وەزارەتی تەندروستی، لە چەند لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەڵێت: پێویستە ئەو دەروێشانەی کە هاتوونە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، کەرەنتین بکرێن بەپێچەوانەوە مەترسی گەورە بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێـ دروست دەکەن.