نوچە-العرب
ڕۆژنامەی العرب،چاپی لەندەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی جولای زانیاری و وردەکاری نوێی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران و واشنتۆن، ئاشكرا کردووە.
ڕۆژنامەی العرب، بە پشت بەستن بە سەرچاوە فەرمیەکان لە دەزگای دیپلۆماسی عێراق، نوسیویەتی: مستەفا کازمی، وەک دەستپێکی گەشتە دیپلۆماسیەکەی، سەرەتا سەردانی تاران دەکات.دواتریش سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودیە دەکات و لە کۆتایی گەشتەکەی دەچێتە ئەمریکا.
کازمی وەک ئامانجی سەردانەکەی بۆ تاران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی کۆدەبیتەوە و هەڵوێستی فەرمی بەغدا بۆ تاران ڕوندەکاتەوە.
ئامانجی کازمی لە سەردانەکەی بۆ تاران و ڕیاز و واشنتۆن،هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لە دبلۆماسی نێوان بەغدا و ئەم سێ وڵاتە.