نەوزاد عەلی-سلێمانی
سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ڕایدەگەیەنێت، کە بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر مەرزی باشماخ داخرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٩-٧-٢٠٢٠، سەدان دەروێش بە شمێر و دەهۆڵ کوتان سنوری مەرزی باشماخیان بڕیوەو هاتوونە هەرێمی کوردستان،ئەو دەروێشانە لە سنوری ئێرانەوە هاتوون، موریدی شێخ محەمەد کەسنەزانیین، کە دوو رۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، لیوا مه‌ریوان شێخ كه‌مال، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، راگه‌یاند”به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، له كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێر مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، به رووى هه‌موو جموجۆڵێكدا داخرا”.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دەڵێت”به مه‌به‌ستى ئاساییكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى هاتنى ده‌روێشان و موریدانى ته‌ریقه‌تى قادرى، رووى له مه‌رزه‌كه كردووه، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی نایاسایی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونەدات”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدەکات، لاى خۆمانه‌وه لایه‌نى ئێرانمان له داخستنى مه‌رزه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش رێكارى پێویست بگرنه به‌ر.