میلیشیا شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران له عێراق، پێشبینى ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانیان، بۆیه هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن و خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئاماده ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د موحی وته‌بێژى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا له عێراق، له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئاسۆشیتد پرێسى ئه‌مه‌ریكى گوتوویه‌تى پێشبینى ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
له 26ى مانگى رابردوو ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراقى به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاكانى حزبوڵاى عێراقى زیاتر له 14 چه‌كدارى توندڕه‌وى ئه‌و میلیشیاى گرت و دواتر به فشارى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ناو باره‌گاكانى حه‌شد گوێزرانه‌وه.
محه‌مه‌د موحی له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێ، “بڕوامان وایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كازمى دووباره ده‌بێته‌وه و ناوه‌ستێ، به‌مشێوه‌یه ئاستى گرژییه‌كان به‌رزتر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له قۆناغى داهاتوودا ده‌بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ناو گرووپه شیعه‌كان لێدوانێكى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پلانى هێرشكردنه سه‌ر میلیشیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق هه‌یه و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكایش له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه شیعه‌یه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى پلان باسى له‌وه كردووه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا سیسته‌مى به‌رگرى “C-RAM” داناوه به‌مه‌یش باڵوێزخانه‌كه‌یان كردووه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى شیعه باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌وان نیگه‌رانییه‌كى زۆریان هه‌یه له‌وه‌ى كازمى پلانى له‌ناوبردنى گرووپه میلیشیاكانى شیعه‌ى هه‌بێت، بۆیه فشار دروست ده‌كه‌ن تا رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌ى نه‌ده‌ن.