غه‌یس ته‌میمى كه هاوڕێیه‌كى نزیكى هیشام هاشمى بووه، چه‌ند زانیارییه‌كى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى هاشمى بڵاو ده‌كاته‌وه، هاشمى ئه‌و توێژه‌ره به‌ناوبانگه‌ى عێراق بوو كه رۆژى دووشه‌مى رابردوو كوژرا.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆى ته‌مووز زانیارییه‌كانى غه‌یس ته‌میمى
هاوڕێى هیشام هاشمى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به‌گوێره‌ى به‌شێك له زانیارییه‌كانى نوێترین كارى هیشام هاشمى ئاشكرا كردووه، كه هه‌ر ئه‌و كاره‌یش هۆكارى كوژرانى بووه.
غه‌یس ته‌میمى له دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه، گوتوویه‌تى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا عێراق هاشمیان كوشتووه، چونكه هاشمى له رۆژانى به‌ر له كوژرانه‌كه‌ى نهێنیه‌كانى حزبوڵاى بۆ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ئاشكرا كردووه و زانیارى وردى پێداون.
ته‌میمى ده‌ڵێ هاشمى باسى له‌وه كردووه، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن حزبوڵاى عێراقییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێكراوه. ئه‌ویش پێشنیارى بۆ هاشمى كردووه له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، كه‌چى ئه‌و ئاماده نه‌بووه بڕوات و گوتوویه‌تى به‌ڵێنى پاراستنى خۆى له حكوومه‌تى عێراق وه‌رگرتووه.
غه‌یس ته‌میمى هاوڕێى هیشام هاشمى باسى له‌وه كردووه، له رۆژانى به‌ر مردنى هاشمى چه‌ندان زانیارى وردى له‌سه‌ر حزبوڵا ئاشكرا كردووه، جیا له‌وه‌ى وێنه و ناوى سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌و میلیشیاى ئاشكرا كردووه و به وردى كارى له‌سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه كردووه كه به “شانه‌كانى كاتیوشا” ناوى ده‌بردن.
غه‌یس ته‌میمى دووپاتى كردووه‌ته‌وه شێوازى تیرۆركردنه‌كه شێوازى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵایه و جیا له‌وه‌یش ئه‌و شوێنه‌ى هاشمى تێدا كوژراوه شوێنى ده‌سه‌ڵاتى حزبوڵایه له به‌غدا.
هیشام هاشمى توێژه‌ر و شرۆڤه‌كارێكى ئه‌منى به‌ناوبانگى عێراق بوو، له ساڵى 1973 له به‌غدا له‌دایكبووه و رۆژى دووشه‌مى رابردوو له به‌غدا تیرۆر كرا.