نوچەنێت
سەدان دەروێش بە شمشێر هێرشیان کردۆتە سەربازگەیەکی ئاسایش لە مەرزی باشماخ.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٩-٧-٢٠٢٠، سەدان دەروێش بە شمێر و دەهۆڵ کوتان سنوری مەرزی باشماخیان بڕیوەو هاتوونە هەرێمی کوردستان.
ئەو دەروێشانە لە سنووری ئێرانەوە هاتوون، بەپێی زانیارییەکان موریدی شێخ محەمەد کەسنەزانیین کە دوو رۆژ لەمەوبەر کۆچیدواییکرد. وێڕای رێگە پێنەدانیان بە هێرشکردن بازگەیان بڕیوە. کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا هاتوچۆ قەدەغەکراوە.
لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێط کە دەروێشيکان، چەقۆ و شمشێر و ئامێری تریان بە دەستەوەیە و گوێ بەرێنمایی و یاساکانی بازگەکانی سەرسنور نادەن.
پرسیاری خەڵك ئەوەیە، ئایا بۆچی ئەم دەروێشانە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی گەشتکردن حکومەتی ئێران رێگەی داوە سنور ببڕن؟