شلێر سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەك لە سلێمانى، بانگەوازدەكات تا كارگەیەكی ئۆكسجین دامەزرێنن و دەڵێت: گەر ئۆكسجین نەمێنێ كارەساتی گەورە ڕودەدات.
بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە تووشبوون و گیان لەدەستدانی كۆرۆنا، پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی دەكەوێت، لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دێت لە رووی زۆری تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا دكتۆر ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ، بەنوچەی ڕاگەیاند: توشبون بە كۆرۆنا لە سلێمانی كەمی نەكردووە، پێم ناخۆشە کە وادەڵێم بارودۆخەكە زۆر هەستیارە و توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاد بوندایە، بەڵام ئێستا هەندێك لە پشكنین دەرنەچووەو گشتی كۆنەكراوەتەوە.
دکتۆر ئازاد سەبارەت بە کەم و کورتی نەخۆشخانەکەیان دەلێت: ئەوەی زۆر پێویستە دەمانەوێ لە ئێستادا ئۆكسجینە هەرچەندە لەم ڕووەووە خێرخوازان زۆر هاوكارمان بوون بەڵام لە ئێستادا بۆتە قەیران .
دکتۆر ئازاد هەورامی، داوای بە هاناوە چوون دەکات” لە دەگاکانی راگەیاندنەوە هاوار دەکەین فریامان بکەون، چونكە ئێستا زۆر لە توشبوان كە باری تەندروستیان جێگیرە، لەماڵەوەن خۆیان ئۆكسجین دەكڕن و دایان ناوە، بەڵام ئەگە ر خێرخوازن هاوكارمان نەبن و كارگەیەك دانەنێن لە سلێمانی كارەساتی گەورە دەقەومێت.
سەبارەت بەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە دكتۆر ئازاد گوتی: ئەو نەخۆشانەی لای منن زۆربەیان باری تەندروستیان ناجێگیرە بەتایبەتی ٦كەسیان پێویستیان ئامێری هەناسەدانی دەستكردە ، چاوەڕێ دەكەین گەر جێ چۆڵ بێت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، بیان نێرین بۆ ئەوێ چونكە لەوێش جێگانییە.
ئەو بەڕێوبەرە ئاشکرای کرد، کە ئەوەی کە مەرج نییە ئەوەی ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت داخڵی نەخۆشخانە بکرێت، بەشێكیان لەماڵەوە چارەسەروەردەگرن ، چونکە جێگەیان نەماوە.