ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا، ده‌ڵێ كاتى ئه‌وه هاتووه په‌ڕوباڵى ئێران له عێراق بكرێت، باس له‌و هۆكارانه‌یش ده‌كات كه ئێستا هاوكار ده‌بن كه كۆتایى به هه‌ژموونى ئێران له عێراق بهێنرێت.
ئاژانسه ئه‌مریكییه بۆچوونه‌كانى بۆبى گۆشى وه‌رگرتووه، كه شرۆڤه‌كارێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى هیندستان تایمزه، له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ ده‌كرێ بارودۆخى ئێستاى ئێران بكرێته هه‌لێك بۆ لێدانى هه‌ژموونى ئێران له عێراق.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره پێیوایه ده‌كرێ كوشتنى هیشام هاشمى ببێته هه‌لێك بۆ ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه چه‌ندان هۆكارى تر هه‌ن كه پێوه‌ندییان به خودى ئێرانه‌وه هه‌یه و هاوكار ده‌بن له‌وه‌ى كۆتایى به هه‌ژموونه‌كه‌ى بهێنرێت له عێراقدا.
بۆبى گۆش چه‌ند هۆكارێك باس ده‌كات له‌وانه، سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، په‌تاى كۆرۆنا، خراپى بارودۆخى ئابوورى، هه‌موو ئه‌مانه‌یش وایكردووه ئێران نه‌توانێ له پێدانى پاڵپشتى دارایى به گرووپه چه‌كداره‌كانى شیعه‌ى عێراق ده‌ستكراوه بێت.
جگه له‌مانه‌یش ئێران تا ئێستا نه‌یتوانیوه شوێنگره‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بدۆزێته‌وه، كه بتوانێ وه‌ك سوله‌یمانى كاریگه‌ریی به‌سه‌ر گرووپه شیعه‌كانه‌وه هه‌بێت.
شرۆڤه‌كاره ئه‌مریكییه‌كه باسى له‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه مسته‌فا كازمى تواناى لێدانى گرووپه میلیشیاكانى هه‌یه، چونكه خۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى عێراقی كردووه و ئه‌زموونى له گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه.
بۆبى گۆش بڕواى وایه، كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كار بۆ عێراقییه‌كان كاره‌سات بوو، به‌ڵام ده‌كرێ خزمه‌تى سیاسه‌ت بكات و هه‌لێك بێت بۆ لێدانى هه‌ژموونى ئێران، له‌وه‌شدا تواناى كازمى به ته‌نیا به‌س نییه، به‌ڵكو پێویستى به پاڵپشتى په‌رله‌مانى عێراق و ته‌واوى پێكهاته‌كانى تر هه‌یه.