ستیفن هایكى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق رایگه‌یاند، تا میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عێراق بن، ئه‌م وڵاته سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه نابینى، دووپاتیشى كرده‌وه كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى سیاسى له رۆژانى داهاتوودا كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى ده‌بێت.
ستیفن هایكى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامى داوه، باس له چاره‌نووسى عێراق ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، تا میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له‌ژێر چه‌ترى ده‌وڵه‌تى عێراق كۆ نه‌كرێنه‌وه ئه‌وا عێراق سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه نابینى.
له به‌شێكى قسه‌كانى هایكى باس له كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى به‌ناوبانگى عێراقى ده‌كات و ده‌ڵێ، “كوشتنى هاشمى كاریگه‌رى به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ده‌بێت”.
باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق به‌ریتانیا پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ریتانیا نیگه‌رانه له‌و هه‌ژموونه‌ى كه ئێران له عێراق هه‌یه‌تى.
له كۆتایى قسه‌كانیشى ستیفن هایكى باسى له‌وه كردووه، چه‌ندان ئاسته‌نگى سه‌خت له‌به‌رده‌م مسته‌فا كازمی هه‌یه، ده‌بێت پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێز هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌ریان سه‌ركه‌وێ.