نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، گیان لە دەستدانی سێ توشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنای راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٩-٧-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: سێ هاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
سێ قوربانییەكە دو پیاو و ئافرەتێک بوون، تەمەنیان (٦٣، ٤٩ و ٦٦) ساڵانبون و دانیشتوی قەزاكانی ڕانیە ، قەڵادزێ و ناحیەی حاجیاوا بون.