نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جێنين هانس پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨-٧-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێنين هانس پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا، خاتوو پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و رايگه‌ياند: هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ين له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور ئاماده‌يه.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو.