لە ماوەی ٢٤کاتژمێر٢٩٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای راگەیاند.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان، تاکو ئێستا ١٥١ هەزار و ٩٩٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، هەشت هەزار و ٤٢٨ کەسیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بوون، ٣٠٠٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٨٢تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، لە ٢٤کاتژمێردا ٢٩٤کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون. تووشبووەکان ١١ لە سلێمانی، ٧٤گەرمیان، ٥٧ لە هەولێر، ٢٩ لە دهۆک و ٢٠یان لە هەڵەبجەن.

١٤٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە، ١٠١ تووشبوو لە هەولێر، ١٨ لە ئیدارەی گەرمیان، ١١ لە ئیدارەی راپەڕین، ٥ لە دهۆک و٥ لە هەڵەبجە.

١١توشبوو گیانیان لە دەستداوە، چوار لە هەولێر، چوار لە ئیدارەی گەرمیان و سیان لە سلێمانی بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com