نوچە-المعلومە
«حسین الزهیری»، ئەندامی هاپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن ئەمریکا وتورکیا هەڵوێستی وەرگرت.
بە گوتەی «حسین الزهیری»،ئەگەر حكومەتی عێراق نەتوانێ رێگری لە دەستدرێژییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە بۆ سەر سەروەری عێراق بکات، ئەم هاوپەیمانییە هەوڵوێستی جیاواز دەگرێتە بەر.
الزهیری گوتی: هاوپەیمانی فەتح حکومەتی عێراقی لە هەڵوێستی خۆی ئاگادار کردۆتەوە و داوای لێکردووە، هەڵوێستی ڕوون و جددی هەبێت.
ئەم ئەندامەی هاوپەیەیمانی فەتح هەروەها دەڵێت: هەندێ لایەنی سیاسی بە دروستی هەستیان بە مەترسی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق نەکردووە.