كۆرۆنا رووداوی هاتوچۆی كەم كردۆتەوە

0

شلێر سەعید 

گوتەبێژی هاتوچۆی گشتی هەرێم دەڵێت،  رووداوەكان بەشێوەكی بەرچاو كەمی كردووە، بە بەراورد بەساڵی پێشوو، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆ.

بەپێ ئامارەكان لە قەزای كۆیە،  ژمارەی مردنەكان بە رووداوی هاتوچۆ زیاترن بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

ساڵانە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، زۆرترین خەڵك دەبنە قوربانی، كە بەشێكی دەگەڕێنەوە بۆ خراپی ڕێگاو بانەكان و بەشێكی بۆ سەركێشی و گوێ‌ نەدان بە ڕێنمایەكانی هاتوچۆ، بەنمونە گەر شاری كۆیە وەربگرین زۆرترین روداوی هەیە ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێی سەرەكی تەنكەرو بارهەڵگرەكانە و ڕێگاكەش یەك سایدە و کۆنە.

لە لێدوانێكی تایبەت عه‌قیدی ماف زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه،‌ لە بارەی ڕوداوەكانی 6 مانگی ڕابردوو بە نوچەی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری شەش مانگی رووداوەکانی ھاتوچۆ لە سنوری بەرێوەبەرایەتـــی ھاتوچۆی کۆیە، لە 1-1-2020 تا 30-6-2020، تا ئێستا کۆیی ڕووداو 71 ڕووداو بووە، بۆتە هۆی برینداربوونی 103 هاوڵاتی و گیان لەدەستدانی 10 كەس.

عەقیدە ماف زاهیر محەمەد گوتیشی، بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگــی روداوەکانــی ھاتوچۆ لەسنوری بەرێوەبەرایەتـــی ھاتوچۆی کۆیە لە 1-1-2019 تا 30-6-2019 99 ڕووداو بوون و 137 بریندار بوون و 8 كەس گیان لەدەستدان هەبووە.

ڕونیشی كردەوە، هەرچەند ڕوداوەكان و ژمارەی بریندارەكان كەمترن بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار بەڵام گیان لەدەستدان زیاترە لە شەش مانگی ساڵی 2019.

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه‌ ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رووداوەكان كەم بوونەتەوە.

هاوكات ئەسعەد كەریم وتەبێژی هاتوچۆی گشتی هەرێم بەنوچەی ڕاگەیاند، كە ڕوداوەكان بەشێوەكی بەرچاو كەمی كردوە، بە بەراورد بەساڵی پێشوو بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆ.

گوتەبێژی هاتوچۆی گشتی هەرێم گوتیشی، هەرچەندە هێشتا ئامارەكانمان ڕانەگەیاندووە، بەڵام لەسەرەتای قەدەغەكردنی هاتوچۆە، لە سێ مانگی سەرەتا ڕوداوەكان زۆر كەمتربوو لە %50، بەهۆی نەبوونی هاتوچۆ و نەچونەدەروەی خەڵك، لە سێ مانگی دوایی رووداوەكان %50 كەمی كردووە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com