یەكێتی داوا دەكات، مانگێك پێش تەواوبوونی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، راپرسی لەسەر دەستوور بكرێت
نوچە: سلێمانی
فراكسیۆنی سەوزی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، یاداشتێكی بۆ پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی دەستوور داوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان، داوای ئەوەشیان كردووە، كە مانگێك بەر لە تەواوبوونی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، راپرسی لەسەر دەستوور بكرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (نوچە) فراكسیۆنی سەوز لە یاداشتەكەیاندا، داوای خشتەیەكی زەمەنیشیان كردووە، بە تەواوكردنی پرۆسەی پێداچوونەوە و هەموواركردنەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك كە مانگێك بەر لە تەواوبوونی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، كارەكان تەواو بووبن و راپرسیش لەسەر دەستوور بكرێت.
هەروەك لە یاداشتەكەشیاندا، داوای بە پەلە پێكهێنانی لیژنەیەكی یاسایییان كردووە، بۆ ئەو مەبەستە، هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش، رەزامەندی لەسەر داواكەی فراكسیۆنی سەوز دەربڕیووە.