ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، بۆ تاوتوێكردنى میكانیزمێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ى هاتنى شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى بۆ هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى پێشمه‌رگه‌یش له لێدوانێكدا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر گوتوویه‌تى ئامانجى سه‌ردانى شانده باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بۆئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تاوتوێى میكانیزمێك بكه‌ن تا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
له هه‌مان لێدوان جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى پێشمه‌رگه باسى له‌وه كردووه حه‌وت لیژنه‌ى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داده‌نرێن، دووان له لیژنه‌كان له‌سه‌ر ئاستى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌بێت و پێنج لیژنه‌كه‌ى تریش له سه‌ر ئاستى شاره‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه‌چى ئه‌مڕۆ جه‌بار یاوه‌ر دووپاتى ده‌كاته‌وه له چه‌ند رۆژى داهاتوو شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌گاته هه‌ولێر و ئامانجیش گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه.