لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق، داوا له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات ئه‌و مۆڵه‌تانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه به كۆمپانیاكانى مۆبایل دراون.
نوێكردنه‌وه‌ى پێدانى مۆڵه‌ت به كۆمپانیاكانى مۆبایل له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و دواجاریش لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى داوا له كازمى ده‌كات مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى لیژنه‌كه كردووه و تێیدا هاتووه، به سه‌رسامى سه‌یرى ئه‌و بڕیاره‌یان كردووه كه كازمى به بۆنه‌ى په‌خشكردنى نه‌وه‌ى چواره‌م كۆمپانیاكان”4G”، بۆ نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كۆمپانیاكان ده‌ریكردووه.
له‌برى ئه‌وه داوا له كازمى كراوه، هه‌وڵ بدات له سه‌رپێچییه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایانه بكۆڵێته‌وه، چونكه به گوته‌ى لیژنه‌كه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه سامانى وڵاتیان به‌فیرۆ داوه و به ملیاران دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكى تریش به ناوى حه‌سه‌ن سالم له راگه‌یاندراوێكدا، كۆمپانیاكانى به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار كردووه و گوتوویه‌تى، “زۆرێك له به‌رپرسان و حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه هاوپشكن و به ملیاران دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێ”.