ژه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا، دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ژه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاندووه، عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
ماكینزى ده‌ڵێ، “عێراق ئاره‌زووى نییه هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌په‌له بچنه ده‌ره‌وه، من بڕواى ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئێمه بمێنینه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى، باس له مسته‌فا كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ، “كازمى به كێڵگه‌ى مین تێده‌په‌ڕێ، ده‌بێت ئێمه هاوكارى بكه‌ین، من كاتێك سه‌یرى كازمى و كاره‌كانى ده‌كه‌م گه‌شبینم”.
كینیس ماكینزى له لێدوانه‌كانى ئه‌مڕۆى، ئاماده نه‌بووه ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه ئاشكرا بكات كه له داهاتوودا بڕیارى مانه‌وه‌یان ده‌درێت، به‌ڵام وه‌ك ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه باسى كردووه ئێستا ئه‌مریكا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار سه‌ربازى له عێراق ماوه‌ته‌وه.
له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژرا، دوو رۆژ دواتر په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ركرد و له‌ماوه‌ى رابردوویشدا ئه‌مریكا نزیكه‌ى حه‌وت بنكه و سه‌ربازگه‌ى خۆى له عێراق چۆڵكردووه.