كۆمسیۆنى ئه‌وروپا عێراق ده‌خاته لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئاستى ترسناكییان له سپییكردنه‌وه‌ى پاره و پاره‌داركردنى تیرۆر به‌رزه،عێراقیش له‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌وروپا توڕه ده‌بێت و فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى به كۆمسیۆنه‌كه ده‌دات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى ته‌مووز ئاشكراى كرد، فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى بۆ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا ناردووه و هانى داون بۆ ئه‌وه‌ى له بریارێكى تایبه‌ت به عێراق پاشگه‌ز ببنه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنی ئه‌وروپایش ئه‌وه‌یه عێراقى خستووه‌ته لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئاستى ترسناكییان له سپیكردنه‌وه‌ى پاره و پاره‌داركردنى تیرۆر به‌رزه.
ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ ده‌قى نامه‌كه‌ى فوئاد حوسێنى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسى له‌وه كردووه، عێراق به‌هۆى ئه‌م بڕیاره‌وه هه‌ست به نائومێدییه‌كى زۆر ده‌كات، چونكه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا عێراق به ته‌واوى پابه‌ند بووه به بڕیاره‌كانى گرووپى كارى دارایى، كه باره‌گاكه‌ى له پاریسه و به كورتكراوه‌ى “FATF ” ناسراوه.
فوئاد حوسێن داواشى له وه‌زیرانى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا كردووه، له بڕیاره‌كه‌یان پشگه‌ز ببنه‌وه و عێراق له لیسته‌كه بهێنه ده‌ره‌وه.