مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌ر یه‌كه له سه‌عد عه‌لاق به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق و جه‌میل شه‌مه‌رى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى شارى زیقارى له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له گۆڕانكاریى پۆسته سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه دوور بخاته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى ته‌مووز بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى دوو به‌رپرسى تر‌ى داوه.
یه‌حیا ره‌سووڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق رایگه‌یاندووه، جه‌میل شه‌مه‌رى بۆ فه‌رمانگه‌ى یه‌ده‌گى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و سه‌عد عه‌لاق بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌ربازى گوێزراونه‌ته‌وه.
یه‌حیا ره‌سووڵ روونیشى كردووه‌ته‌وه له‌برى عه‌لاق، لیوا روكن فائیز مه‌عموورى كراوه به به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق.
له‌وه‌ته‌ى له مانگى ئایارى رابردوو مسته‌فا كازمى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدراوه، تا ئێستا چه‌ندان به‌رپرسى سه‌ربازى و ئه‌منى دوورخستووه‌ته‌وه.
هه‌ر دوێنێ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى ئه‌منى و ستراتیژى له به‌غدا، كازمى فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى یه‌كى پۆلیسى فیدڕاڵى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرته‌كه‌ى باسى له‌وه‌ش كردووه، جگه له‌و دوو به‌رپرسه باڵایه كازمى چه‌ندان ئه‌فسه‌رى تر‌ى به پله‌ى نزمتر له پۆسته‌كانیان ئاڵۆگۆڕى پێ كردوون.