نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە بارەی پەرە سەندنی توندوتیژی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هاووڵاتیان دەبێ هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن تاکو رێگر بن لە بەردەم پەرە سەندنی توندوتیژی سیاسی و تایفەگەری و تێکدانی باری ئاسایشی کۆمەڵگا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: بڵاوبوونەوەی ئەوپەڕگیری و توندوتیژییە، دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەروەها لە بارەی ئەکاونتە فەیکەکان هۆشداری دەدات، کە بە ناوی خوازراوەوە پەرە بەم توندوتیژیانە دەدەن.