توانای کڕینی دەمامکیان نییە

0

نوچە-ئاژانسەکان

لە کاتێکدا ئامارە فەرمییەکان باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی ئێرانی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، وەزیری تەندروستی ئەم وڵاتە دەڵێت: بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەژار و دەستکورتی ئەم وڵاتە توانای دابینکردنی پارەی دەمامکیان نییە.

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەم وڵاتە کە کەم داهات و دەستکورتن، توانای کڕینی دەمامکیان نییە.

وەزیری تەندروستی ئێران، هەروەها لە بارەی شکست هێنانی پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی لەم وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت: لە گەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و قوربانیانی پەتای کۆرۆنا، خەڵکەکەش بە گوێرەی پێویست ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو ناگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com