نوچەنێت
نوسەر، رۆژنامەنوس و ھونەرمەند، شیرزاد عەبدولڕەحمان بە نەخۆشی کۆچیدواییکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨-٧-٢٠٢٠، شێرزاد عەندولڕەحمان. رۆژنامەنوس و نوسەری دیاری شاری هەولێر بە نەخۆشی درێژخایەن کۆچییدواییکرد.
شیرزاد عەبدولڕەحمان کێیە؟
شێرزاد عەبدولرەحمان -نوسەر، گۆرانیبێژ و راگەیاندکار.
ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەكی (تەیراوە) ی شاری هەولێر لە دایک بووە.
دەنگێکی رەسەن بوو لە موزیک و گۆرانی. خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
٤٦ ساڵ لە خزمەت رۆژنامەگەریی کوردی دا، هەیە.
24 کتێبی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.
لە رۆژنامەی هەولێر، خەبات و برایەتی، گۆڤاری گوڵان، کاری کردووە.