كۆسرەت رەسوڵ: بۆ پێكەوە ژیان لە عێراق، قوربانیمان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلەكەمان داوە
نوچە: سلێمانی
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند “تا ئێستا ئێمە بەشێكین لە عێراق و دەستوور كۆمان دەكاتەوە”، هەروەها وتویشیەتی “بۆ پێكەوە ژیان لە عێراق، قوربانیمان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلەكەمان داوە”.
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە هاوكات جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشە، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ (ستیڤ بێ كرۆفت) باڵوێزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا كورد بەشێكە لە عێراق و دەستوور كۆمان دەكاتەوە.
كۆسرەت رەسوڵ وتوویشییەتی “ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد خزمه‌تی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌مان كردوه له عیراقدا و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆرمان به‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان داوه كه‌مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌له‌كه‌مانه، له هه‌ر كات و سه‌رده‌مێكدا هه‌ست بكه‌ین مافه‌كانمان پێشێل ده‌كرێت ئه‌وا خۆمان بڕیار له چاره‌نوسی داهاتوی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌ده‌ین”.
دەربارەی شەڕی داعش‌یش كۆسرەت رەسوڵ وتوویەتی “ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان دانیشتوین و هه‌رگیز په‌لامارده‌ر نه‌بوین، به‌ڵام هه‌ر هێز و لایه‌نێك بیه‌وێت سنوری خاكی كوردستان ببه‌زێنێت هێرش بكاته سه‌رمان به‌توندترین شێوه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه و به‌رگری له خاك و نیشتمانی خۆمان ده‌كه‌ین”.