نوچە-سی ئێن ئێن
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی کۆنگرێس و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە کشانەوەی ئەمریکا لە تەندروستی جیهانی ئاگادار کردۆتەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە تەندروستی جیهانی لە ٥ی جون ٢٠٢١ دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتەبێژێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە گەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهان تاوتوێ دەکات.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەلومەرجەکە بۆ کشانەوەی ئەمریکا ئامادە نییە.