نوچە-بغداد الیوم
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، زانیاری نوێ لە بارەی خولی دووەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەخاتە ڕوو.
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق،ئەمڕۆ سێشەممە،٧ی جولای لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، کە بڕیارە مستەفا کازمی ڕاستەوخۆ بەشداری خولی دووەمی دانوستانەکانی واشنتۆن و بەغدا بکات.
بە گوێرەی زانیاریەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی سەرپەرشتی شنادی دانوستانکاری بەغدا دەکات.
گوتەبێژی سەرۆکوەزیران هەروەها جەختی کردەوە، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەولەوییەتی سەرەکی مستەفا کازمییە لە ئێستادا.