بزووتنەوەی نوجەبا دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەیە

0

نوچە-ئاژانسەکان

جێگری ئەمینداری گشتی  بزووتنەوەی چەکداری نوجەبا، بە توندی ڕەخنە لە بڕیاری کابینەی مستەفا کازمی لە بارەی کەرکوکەوە دەگرێت.

دوای ئەوەی مستەفا کازمی بڕیارێکی لە بارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکوک دەرکرد،«نصر الشمری»، جێگری بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەی کازمی دژ بە بڕیاری پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراقە کە جەخت لە سەر ئەو دەکاتەوە کە کەرکوک سەر بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

الشمری هەروەها دەڵێت: ئەم بڕیارەی کازمی نادیدەگرتنی لە خۆبردوویی و فیداکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراقە کە سەرەوەری ئەم وڵاتەیان لە شارەکە جێگیر کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com