شلێر سەعید
بڕیارە بەگوێرەی رێککەوتن و بە رراەی کازمی هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بگەڕێنەوە کەرکوک، بەڵام بەشێک لە بەرەی عەرەب و بەرەی تورکمانی، لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری کەرکوک، بەیانامەی ناڕەزایان دەرکردووە و دەڵێن، بەهەموو شێوەیەك ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە، كە جارێكی دیکە پێشمەرگە بێتەوە كەركوك.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کەسایەتی سیاسی کوردی کەرکوک دەڵێت، دڵنیایین لەوەی ئەو بەیانە گوزارشت لە بۆچوونی هاوڵاتیان و تەنانەت سیاسییەکانی تورکمانی کەرکوک ناکات، ئەوەش دەزانین، کە تورکمانی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی تری شارەکە بە گەورەییەوە دەڕواننە قوربانێکانی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی کەرکوک و خەڵکەکەی لە تیرۆریستان.
لە لێدانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، گاتع الروكابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری (ئەمن ودیفاع)، بەنوچەی ڕاگەیاند: پێم باش نییە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێستادا پەلە بكات لە بڕیاری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، چونكە هێشتا ئەو پەیوەندیە و ڕێكارانە نەگیراوەتە بەر بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك بێ مەترسی و كێشە.
گوتیشی، لەم كاتەدا لەوانەیە بە گەڕانەوی پێشمەرگە بۆ كەركوك لەو ئاستە نەبێ، كە دڵنیابین، دەبنە پارێزەری خەڵك، هەرچەندە هاوئاهەنگ و لیك تێگەیشتن هەیە لە نێوان پێشمەرگە و هێزی سوپای ناوەند، بەڵام دەمانەوێ ئەوە لە ئاستێكی بەرز بێت و ئەو گەڕانەوەیە هیچ گرژییەک دروست نەكات لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو بۆیە لەگەڵ ئەو بڕیارە نییە لەوكاتە دا پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك، چونكە هێشتا ئەو متمانەیە دروست نەبووە، لە نێوان پێكهاتەكان و لایەنەكان، كە بێ جیاوازی كەركوك بپارێزن، گەرنا بوونی پێشمەرگە لە كەركوك گرنكە بۆ ئەوەی هەموو پێكەوە ڕووبەڕووی هەموو جموجۆڵێكی تیرۆریستان ببنەوە، كە ئێستا دووبارە داعش دەیەوێت ئاسایشی ناوچەكە تێك بدات.
هاوكات بەرەی عەرەبەكان و بەرەی تورکمانی لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری کەرکوک، بەیانامەی ناڕەزایان پێشكەشكرد گوتیان بەهەموو شێوەیەك ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە، كە جارێكی دیکە پێشمەرگە بێتەوە كەركوك.
وەڵامێک بۆ بەرەی تورکمانی
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی خولی پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەم شێوە وەڵامی بەیاننامەكەی بەری توركمانی داوەتەوە دەڵیت: بەیاننامەكەی بەرەی تورکمانی لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری کەرکوک نابەرپرسیارانە و دۆژمنکارانەیە و بەهیچ شێوەیەک رەچاوی هەستی زۆرینەی کوردی ئەو شارە نەکراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا لەکاتێکدا، کە دڵنیایین لەوەی ئەو بەیانە گوزارشت لە بۆچوونی هاوڵاتیان و تەنانەت سیاسییەکانی تورکمانی کەرکوک ناکات، ئەوەش دەزانین، کە تورکمانی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی تری شارەکە بە گەورەییەوە دەڕواننە قوربانێکانی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی کەرکوک و خەڵکەکەی لە تیرۆریستان، تورکمانی تازە و یایچی و ترکەلان و داقوق، ئەوە باش دەزانن، کە هێزەکانی پێشمەرگە بوون توانیان دوای هەڵاتنی هێزەکانی ئیتحادی ساڵی ٢٠١٤، ئەوان بپارێزن و بەشیریش رزگار بکەن، لەدوای داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە.
دەشڵێت، بەداخەوە سەرکردایەتی ئێستای بەرەی تورکمانی وەکو ئالەتێکیان لێهاتووە بەدەست تورکیاوە، هەرچی ئەوان بۆیان بینێرن و فەرمانیان پێبکەن ئەوە دەکەن، بەبێ رەچاوکردنی دۆخی کەرکوک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی شارەکە، کە لە ئیستادا و لە دوای سەپاندن و هێنانی هێز لە دەرەوەی کەرکوک بۆ ناو شارەکە زۆر هەستیارە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە تورکمانی کەرکوک ببنە خاوەن ئیرادە و نوێنەری راستەقینەی خۆیان و لە کۆت و بەندی بێگانە رزگاریان بێت.