نوچەنێت
لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ماوەی هەفتەیەکدا ٢٧٤ شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستییەوە داخران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٢٧٤ شوێن، بە هۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و تەندروستییەوە داخران و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لیژنەی چاودێری و تەندروستی پارێزگای هەولێر، رێنمایی تایبەتی بۆ بازاڕ و فرۆشگاکان بڵاوکردۆتەوە، تا رەچاوبکرێن و رێگە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بگیرێت، بۆیە ئەو شوێنانەی پابەند نابن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.