سەرۆکی حکومەت ئیدانەی تیرۆرکردنی دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لەبارەی کوشتنی شرۆڤەکاری سیاسی هیشام هاشمی رایگەیاند، بە تووندی تیرۆرکردنی شەرمەزار دەکەم.

 ئێوارەی رۆژی رابردوو هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا.

 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیاماکەیدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هیشام هاشمی و هاوکارانی دەکات، هیوادەخوازێت بکەرانی ئەو تاوانە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com