بە کۆمەڵێک ئەگەر کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت

0

شلێر سەعید 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ئەگەرچی تا ئێستا هەوڵەکانمان بۆ زاڵىوون بەسەر کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان هاوکار نەبی مەترسی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی دەکرێت.

بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی كوردستان  ٧،٦٩٣ توشبووی پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە. لەم ژمارەیە دووهەزارو ٧٨٩چارەسەركراون، دوسەدوو ٦٣ كەس گیانیان لەدەست داوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەی راگەیاند: هێشتا بارودۆخی پەتای کۆرۆنا لە كۆنترۆڵ دەرنەچوە، بەڵام مەترسییەكە بەردەوامە ئەگەر خەڵك پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبن، ئەوا ئەگەر هەیە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێ.

محمد قادر، سەبارەت بە رێژەی توشبوان گوتی:هەرچەندە حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەزیاد بوندایە ، بەڵام هێشتا لەكۆنتڕۆڵ دەرنەچووە، چونكە هەمو ئەو توشبوانەی كە لەنەخۆشخانەكان وەردەگیرێن  شوێنیان بۆدابین دەكرێت و چارەسەریان بۆ دەكرێت، لە ژێر چاودێری پزیشكی دان و پشكنیینیان بۆدەكرێت”.

لەبارەی مەترسییەکان گوتی”كاتێك لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت ئەگەر نەتوانرا شوێن بۆ نەخۆش دابین بكرێت چارەسەر نەمێنێ ونەخۆشخانەكان پڕبن و كیتی پشكنین نەمێنی وپێویستی تاكەكەسی نەمێنێ”‌.

هاوکات داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن بن چونکە”بابەتەكە بەجددی وەرنەگرن وهاوڵاتیان ڤایرۆسەكە بەمەترسییەكی گەورە نەبینن و خۆپارێزی نەکەن‌ ، گریمان هەیە بارودۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com