نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی دەکات پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
ئێوارەی رۆژی رابردوو هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٧-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، دەڵێت “به تووندی سهرکۆنهی تیرۆرکردنی لێکۆڵهر و پسپۆڕی ئهمنیی عێراقی هیشام ئهلهاشمی دهکهم که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له بهغدا تیرۆر کرا.”
نێچیرڤان بارزانی، نوسیویەتی” پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی دەکەم، داوا دەکەم تیرۆریستان بدۆزنهوه و بیاندەنە دادگا.”