هێزێكی زۆری ئاسایش هەولێر كۆنترۆڵ دەكەن
نوچە: هەولێر
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزێكی زۆری ئاسایش هەولێریان كۆنترۆڵ كردووە، بەرپرسانی ئەو هێزانەیش دەڵێن، بۆ ئەنجامدانی مانۆڕە.
لە كاتژمێر 4:00ی بەیانییەوە، تا كاتژمێر 6:00 ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی ئاسایش بڵاوەیان پێكراوە و شوێنە گرنگەكانی شاری هەولێریان كۆنترۆڵ كردووە، ئەمەیش ترس و دڵەڕاوكێی لای بەشێك لە هاوڵاتیانی ئەو شارە درووست كردووە.
بەڵام بەرپرسانی ئاسایش جەغت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە بڵاوە پێكردنی هێزەكانیان بە مەبەستی ئەنجامدانی مانۆرێك بووە، بۆ ئەوەی بۆ هاوڵاتیانی بەسلمێنن، كە ئەو هێزانە توانای پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیانیان هەیە.
هەروەك وتویشیانە، بڵاوە پێكردنی هێزەكان پەیوەندی بە حاڵەتی لە ناكاوەوە نەبووە و تەنها بۆ ئەوەیە، كە هەركاتێك بیانەوێت هێزەكانیان بڵاو پێبكەن و پلانە ئەمنییەكانیان جێبەجێ بكەن.