نوچە-شەفەق نیوز
هاوپەیمانی عراقیون، کە عەمار حەکیم، سەرۆکایەتی دەکات، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق خستەڕوو.
علی البدیری، ئەندامێکی هاوپەیمانی عراقیون، لەم بارەوە دەڵێت: ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە، پشتگیرکردنی ئیدارەی مستەفا کازمییە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی عێراق.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی عراقیون، ئەم هاوپەیمانێتیە هیچ پلانێکی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی نییە و بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە دەکات.
هاوپەیمانی عراقیون لە ماوەی ڕابردوودا بە بەشداری ٥٠ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهات.