نوچە-بغداد الیوم
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی بغداد الیوم، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی خۆی لەسەر دەستپێکردنەوەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق دەربڕیوە.
بەرپرسانی عێراقی دەڵێن، بە بڕیاری مستەفا کازمی، بە شێوەی سنووردار و چاوەدێری کراو مامەڵەی بازرگانی نێوان دوو وڵات بە ڕێگەی دەروازە سنووریەکانی شەلەمچە و مەندەلی دەستپێدەکاتەوە.
ئەم بڕیارە پێشتر لە لایەن بەرپرسانی تەندروستی پارێزگاکانی بەسرە و دیالە تاوتوێ کراوە.
بازرگانی نێوان ئێران و عێراق، حەفتانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجام دەدرێت.