نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٦-ی جولای، ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنای ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاپۆرتەکەیدا جەخت دەکاتەوە، کە رێژەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکە، ئەمڕۆ دووشەممە، ۱۱۵۱۹ پشکنین کراوە و کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ٦١٦٠٧ کەسە.
بە پێی ڕیزبەندی ڕاپۆرتەکە، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون لە شارەکانی بەغدا، سلێمانی و زیقار و کەربەلا تۆمار کراون.
بەم پێیە سلێمانی بە ٢٣٤ حاڵەت پلەی سێهەمی ڕیزبەندی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆی تەرخان کردووە.