جوتیاران داوای جێگیرکردنی نرخ دەکەن

0

شلێر سەعید

جوتیارانی هەولێر، وەک دەربڕینی ناڕەزایی دژی هەرزانی و ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕ، گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦-٧-٢٠٢٠، گردبوونەوەی ناڕەزایی جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، شەقامی سەرەکی نێوان(هەولێر٠موسڵ)یان بۆ ماوەیەک داخست و بەرهەمەکانیان فڕێدایە سەر شەقامەکان.

ئەحمەد خدر یەک لە جوتیارانی ناڕازییە، لە لێدوانێکدا بە نوچەی گوت”یەك سەبەتەی بەتاڵ نرخی ٦٠٠ دینارە ،  و پڕلە تەماتە دەیهێنین لە عەلوە بە یەک هەزار لێم وەردەگرن. جگە لە كرێی كرێكار و ئۆتۆمبیل.

ئەم جوتیارە داوا لە وەزیری کشتوکاڵ دەکات، ئەم کێشەیان بۆ چارەسەربکات “وەزیری كشتوكاڵ دەتوانێ‌ ئەوە چارەسەربكات، بە جێگیركردنی نرخێكی گونجاو هەروەها دانانی كارگەی ئاوە تەماتە، تا چیتر رەنجمان بە فیڕۆ نەچێت”.

لە لێدوانێكی تایبەت سەبارەت بە دانانی نرخ یاخود ناردنی بۆ دەرەوە، یان  قەدەغەكردنی هاوردەكرنی بەروبومی دەرەوە، شوان كەریم زراری، لە فراكسیۆنی پارتی  جێگری سەرۆكی  لیژنه‌ی كشتوكاڵ وئاودێری، لە پەرلەمانی كوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ لاری نییە لە هەناردەكردنی بەروبومی ناوخۆ بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆنا هاتوچۆ سەختە لەنێوان شارەكان، سەبارەت بە جێگیركردنی نرخ، وەزارەت ناتوانێت ئەوە بكات چونكە بازاڕ ئازادە، بەڵام دەتوانێت هاوردە قەدەغەبكات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت” جوتیاران مافی خۆیانە كە داوای ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان بكەن ، چونكە خەریكە بێ ئومێدی دروستبێت لەو سێكتەرە كە بەشێكی زۆر لە كوردستان بژێوێیان لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵین، بڕیارە سبەی كاتژمێر یانزەی سەرلەبەیانی لەگەڵ ئەو جوتیارانە کۆببینەوە کە داوای کۆبوونەوەیان کرد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com