گۆڕان سێ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی جڤاتی نێستمانی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم هەفتەیە بزووتنەوەى گۆڕان سێ کۆبوونەوەی جیاواز ئەنجام بدات.                                         

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، بەختیار جەوهەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی حزبەکەی، ڕایگەیاند”بڕیارە لەم هەفتەیەدا بزووتنەوەی گۆڕان سێ کۆبوونەوەی جیاواز لە مەکۆی سەرەکی ئەنجامبدات، ئەمڕۆ دووشەممە ٦-٧-٢٠٢٠ جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوە، ڕۆژى چوارشەممە باژێروانەکان و ڕۆژى پێنجشەممەش کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بەڕێوەدەچێت“.                                                             

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکان دەڵێت”ئامانجی ئەم زنجیرە کۆبونەوانە لە ئێستادا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی کارەکانی حکومەتی هەرێم و ئەو دۆخە نالەبارەی  بەسەر خەڵکدا هاتووە و بارو گوزەرانی خراپی خەڵک، هەروەها کۆبوونەوەکانی گۆڕان لەگەڵ لایەنەسیاسییەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێت، بۆئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوئیای و بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم دۆخە ڕابگەیەنێت”.                                                                                         

سەبارەت بە یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی، بەختیار جەوهەر، گوتی”هێشتا گۆڕان هەموو پۆستەکانی وەر نەگرتووەتەوە و تائێستاش گفتوگۆکان بەردەوامن، ئەو لیژنەیەشی کە پێکهێنرابوو لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئێستا لە کۆبوونەوەدان”.                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com