نوچە-اخبار العراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی هێرشی موشەکی بۆ سەر زۆنی سەوز هەڵوێستی وەرگرت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا گوتی: دەزگای ئەمنی عێراق بەدواداچووون بۆ هێرشەکانی سەر زۆنی سەوز و باڵیۆزخانەی وڵاتان دەکەن لە بەغدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی، هێرشەکانی سەر زۆنی سەوز، تەنها مەترسی بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان دروست ناکات، بەڵکوو هەڕەشەیەکی گەورەشە بۆ سەر ئاسایشی حکومەتی عێراق.
ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، هەوڵەکانی بەغدای بۆ چاودێریکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکان ستایش دەکات.