نوچە: ئاژانسەکان
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی هێرشی سنووره‌كان دەڵێت ”وەڵامی ھەرجۆرە ھێرشێك لەسەر سنوورەكانمان دەدەینەوە”.
پێشتر ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ناڕەزایی دژی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لەناوچە سنوورییەكان دەربڕی و رایگەیاندبوو، بۆ راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و بڵاوبوونەوەی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان، لەوانەیە وڵاتەکەی پەنا بباتە بەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. ئاماژەی بەوەشكردووە، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هێرش و بۆردومانانه، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەنقەرە ده‌كه‌ن.
حامی ئاكسۆی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی سنووره‌كانیان، وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ده‌نه‌وه و به‌رگری له سنووره‌كانیان ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەڵێت، نابێت حكومه‌تی عێراق رێگه بدات په‌كه‌كه خاكی عێراق بۆ دژایه‌تی توركیا به‌ركاربهێنێت و ئه‌وانیش ئاماده‌ن دژی په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ن.